کوردستانی

نابێت لەکاتی هەڵکردنی ئۆتۆمبێلەکەت ئەم کارە مەترسیدارە ئەنجامبدەیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نابێت لەکاتی هەڵکردنی ئۆتۆمبێلەکەت ئەم کارە مەترسیدارە ئەنجامبدەیت
مەودا میدیا-

هۆشداری دەدرێتە سەرجەم دانیشتووانی جیهان، بەتایبەت وڵات و ناوچە گەرمەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، لەکاتی هەڵکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان بەهیچ شیوەیەک راستەوخۆ فێنککەرەوە بەکارنەهێنن، بەهۆی ئەوەی غازی بەنزین مەترسیدارە و کاریگەری لەسەر دروستبوونی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت.

ماڵپەرە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە ئەو کەسانەی دانیشتووی وڵات یاخود ناوچە گەرمەکانن بەتایبەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کاتێک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەشەكانی ناوەوەی ئۆتۆمبێل هەر لە داشبوڵەوە تا كورسی و بەشەكانی دیكە، بەهۆی كاریگەری تیشكی خۆرەوە بەتایبەت لە وەرزی هاویندا گازی مەترسیدار و شێرپەنجەیی بەهۆی بەنزینەوە دروست دەكات.

ئاماژە بەوەشکراوە هاوکات بەهۆی ئەوە غازی بەنزین مەترسیدارە و کاریگەری لەسەر دروستبوونی نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، شۆفێران دەبێت ئاگاداربن، نابێت دوای هەڵکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان راستەوخۆ فێنککەرەوە (تەبرید) بەکاربهێنن.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan