کوردستانی
دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی هەولێر روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەژە تیرۆری کوردستان سەبارەت بە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شاری هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند ئەو درۆنانەی كە هێرشیان پێكراوەتە سەر شاری هەولێر لەسەر باڵەكانیان دروشمی "السلام علیك یا جمال العراق، بسم لله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهرا"یان لێ نووسراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26ی حوزەیرانی 2021 کاتژمێر 1:50 خولەک سێ درۆن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدەن، کە دوو لەو درۆنانە دەتەقنەوە یەکێکیان ناتەقێتەوە، خۆشبەختانە وێرای زیانی ماڵی هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوێتەوە. هاوکات درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "سێ درۆن بەر خانوو هاونیشتمانییەک لە نزیک گوندی براغ لە پارێزگای هەولێر دەکەوێت و درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە، هەروەها دروشمی "السلام علیک یا جمال العراق، بسم لله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهراء" لەسەر باڵی درۆنەکان نووسراوە".

دژە تیرۆری کوردستان باسی لەوەشکردووە "لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامە و دەرئەنجامەکانی بۆ هەموو لایەک ئاشکرا دەکەین".
س.س
س.س
بیروڕا