کوردستانی

راگەیەندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە
مەودا میدیا-

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26ی حوزەیرانی 2021 كاتژمێر 1:50 خولەک سێ درۆن فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەرێگەی خۆپێداكێشان زیانیان بە خانووی هاوڵاتییەک لە باخچەكانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك كۆمەڵگەی مەلائۆمەر گەیاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2021.6.26 كاتژمێر 1:50 خولەک سێ درۆن فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە رێگەی خۆپێداكێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەك لە باخچەكانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك كۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدا، كە لەئاكامیدا دوو لەو درۆنانەكان دەتەقییەوە و یەكێكیان نەتەقییەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "وێڕای بەتوندی ئیدانەكردنی ئەو هێرشە بۆ سەر شارەكەمان، هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەكەمان دڵنیادەكەینەوە كە لەساییەی چاوكراوەی و شەونخونی هێزە ئەمنییەكان و دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیس، شاری هەولێر پارێزراوە و ئەو ئەكردەوە تیرۆرستی ترۆسنۆكانە و تێكدەرانە ناتوانن ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری شارەكەمان بشوێنن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan