کوردستانی
ئۆتۆمبێل لە کچێکی تەمەن پێنج ساڵان دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵ کچێکی تەمەن پێنج ساڵان ئۆتۆمبێل لێی دەدات و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا لە سلێمانی.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ پێیڕاگەیاندنین ، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 26ی حوزەیرانی 2021 منداڵێکیان گەیاندە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ ،کە کچێکی تەمەن ٥ ساڵە و ئۆتۆمبێل لێیداوە و برینداربووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای ئەنجامدانی فریاگوزارییە سەرەتاییەکان، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا لە سلێمانی".
س.س

بیروڕا