عیراقی

محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كێیه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كێیه‌؟
مه‌ودا میدیا-

محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپێردرا روو له‌ خۆپیشانده‌رانی عیراق رایگه‌یاند "خۆپیشاندان بكه‌ن چونكه‌ مافی خۆتانه‌ حكومه‌تیش ده‌بێت داواكارییه‌كانتان جێبه‌جێ بكات و بتان پارێزێت".

محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، ساڵی 1954 له‌ به‌غدا له‌ دایك بووه‌.

قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌ به‌غدا ته‌واكردووه‌ و دواتر له‌ دوایین ساڵی خوێندنی له‌ كۆلیژی ئه‌ندازیاری له‌ ساڵی 1977 عیراقی جێهێشتووه‌ و به‌ره‌و لوبنان رۆشتووه‌.

ساڵی 1980 له‌ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ به‌یروت بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی به‌ده‌ستهێناوه‌.

ساڵی 2005 له‌ ناو لیسته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاویدا به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كرد.

- ساڵی 2006 وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرا، تا ئه‌و كاته‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌مان ساڵ وه‌ك وه‌زیری گه‌یاندن ده‌ستنیشانكرا و تا كۆتایی ساڵی 2007 له‌و پۆسته‌ مایه‌وه‌.

- ساڵی 2008 دووباره‌ محه‌مه‌د توفیق عه‌لاوی، بووه‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و تا هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2010 له‌و پۆسته‌ی مایه‌وه‌.

- له‌ ساڵی 2010 وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و دواتر له‌ كۆتایی هه‌مان ساڵ به‌ وه‌زیری گه‌یاندن ده‌ستنیشان كرا یه‌وه‌ له‌ ساڵی 2012 به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ نوری مالكی، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان