کوردستانی
سێ راوچی بە تۆمەتی رووداوەکەی رۆخانە دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند سێ راوچی بەتۆمەتی ژەهراویکردنی ئاوی رۆخانە و مرداربوونەوەی دەیان ماسی دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی چەمچەماڵ ئەمڕۆ هەینی 2ی تەمموزی 2021 دەستگیرکردنی سێ راوچی بە تۆمەتی ژەهراویکردنی ئاوی رۆخانە و مرداربوونەوەی دەیان ماسی و زەیندەوەری دیکە، لە ناحیەی قادر کەرەم راگەیاند.
ئەمەش دوای ئەوەدێت دوێنێ پێنجشەممە بەهۆی ژەهراویکردنی ئاوی رۆخانە، بە دەیان ماسی مرداربوونەوە، قایمقامی چەمچەماڵیش بە مەودا میدیای راگەیاند "فەرمانم بە ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی دارستان کردووە تاوانباران دەستگیر بکەن".
پ.ح