کوردستانی

چێشتخانە و کەبابی نازناز داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چێشتخانە و کەبابی نازناز داخرا
مەودا میدیا-
 
قایمقامییەتی سلێمانی بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان، چێشتخانە و کەبابی نازناز لە سەرای شاری سلێمانی داخست.
 
 لە راگەیەندراوێکدا قایمقامییەتی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی چێشتخانە و کەبابی نازناز لە سەرای شاری سلێمانی دادەخات.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی دیکەی سلێمانی، لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا هەڵەمەتی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بەردەوام دەبێت و سەرپێچیکاران رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکاتەوە.
 
 لە راگەیەندراوەکەدا لیژنەکانی قایمقامییەت داوا لە هاوڵاتییان دەکات، له‌ كاتی هه‌بوونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به‌ قایمقامییه‌تی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به‌ مۆبایلی ژماره‌ (07708677777)ـه‌وه‌ بكه‌ن. 
 
ر.ر
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان