کوردستانی
ئاگادارییەک لە تەندروستی ئەم شارەوە بۆ هاوڵاتیان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
تەندروستىی هەولێر ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوەکردووە کە بەهۆى بەرزبوونەوەى لە ناکاوى تووشبووانى کۆرۆنا جارێکى دیکە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى رۆژئاوا بۆ چارەسەرى تووشبووانى ئەو ڤایرۆسە تەرخان کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ى تەمووزى 2021 لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتىی گشتىی تەندروستىی هەولێر رایگەیاند "به‌داخه‌وه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌ناكاو و خێرای نه‌خۆشی كۆرۆنا و به‌رزبوونه‌وه‌ی خه‌واندنی نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كان جارێكی دیکە نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا ته‌رخان كرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی كۆرۆنا".
لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "هاوڵاتیان ئاگادارده‌كەینەوە له كاتی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو ده‌توانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانەى فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات بكه‌ن، بۆ رووداوه‌كانی گولـله، سووتان، رووداوی هاتوچۆ، برینكاری جوانكاری، نه‌شته‌رگه‌ری مێشك و ده‌مار ده‌توانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمیرجنسی بكه‌ن وه‌ك شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشان".
ر.ر
بیروڕا



