وەرزش
سیمۆنی لەسەر گریزمان هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
لە چەند رۆژی رابردوودا سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان باسیان لەوە کرد کە ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.
دیگۆ سیمۆنی ئەرژەنتینی و راهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و هەروەها هیوای سەرکەوتنیشی بۆ گریزمان خواست.
سیمۆنی ئەوەش دەخاتەڕوو کە پەیوەندییەکی باش و بەهێزم لەگەڵ گریزمان هەیە، چونکە ئەو لە رابردوودا یاریزانی ئێمە بووە و هەروەها خاوەنی مێژووییەکی گەورەشە لە یانەکەمان.
ئەو راهێنەرە ئەرژەنتینیە داهاتووی گریزمانی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە پشت راستکردەوە و رایگەیاند کە ئەو لەوێ بەردەوام دەبێت، بۆیە سەرجەم ئەو هەواڵانە ناڕاستن لەسەر گەڕانەوەی گریزمان بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید.
گریزمان لە ساڵی 2019 و بەبڕی 120 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدەوە و رووی لە یانەی بەرشەلۆنە کردووە.