جیهانی

نەخۆشخانە هەزار قەرەوێڵەییەکەی چین تەواوکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشخانە هەزار قەرەوێڵەییەکەی چین تەواوکرا
مەودا میدیا-

نەخۆشخانە هەزار قەرەوێڵەکەی شاری وهانی وڵاتی چین تەواو کرا و بڕیارە ئەمڕۆ نەخۆشخانەکە بکرێتەوە بۆ ئەوەی پێشوازی لە نەخۆش بکات.

بەپێی هەواڵی میدیا چینییەکان، یەکێک لەو نەخۆشخانە ئیمێرجنسییانەی کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکراوە تەواوبووە، هەروەها بە فەرمانی شی جیپینگ، سەرۆکی چین هەزار و 400 کارمەندی تەندروستیی سەر بە سوپا رەوانەکراون بۆ ئەو نەخۆشخانەیە بۆئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 3ی شوباتی 2020ەوە دەستبەکاربن بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان.
 
ئەمەش دوای ئەوەدێت کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتی چین نزیکە 300 کەس گیانیان لەدەستداوە 14 هەزار کەسیش لە جیهاندا هەڵگری ئەو ڤایرۆسەن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان