عیراقی

لەبەر ئەم هۆكارانە، ئەمەریكا بە یەكجاریی لە عیراق ناكشێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبەر ئەم هۆكارانە، ئەمەریكا بە یەكجاریی لە عیراق ناكشێتەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژە بە روودانی سیناریۆی مەترسیدار لە ئەگەر كشانەوەی خێرای هێزەكانی ئەمەریكا لە عیراق دەكات و دەڵێت "ئەوەی لە ئەفغانستان روودەدات، لە عیراقیش دووبارە دەبێتەوە".

یونادم یوسف كەنا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاند "بارودۆخی عیراق زۆر جیاوازە لە ئەفغستان، بۆیە پێویستە خشتەیەك هەبێت بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا نەوەك كشانەوەیەكی كوتوپڕ و لەناكاو".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی وتووە "شارەزایانی ئەمنی ئەوە دەزانن كەوا عیراق دیلی دەستی سوپای ئەمەریكایە لە ئاسمان و زەوییەوە، بۆیە دەبێت دانووستاندنكارانی عیراقی پلانی جێگرەوەیان هەبێت بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی بەهۆی كشانەوەی سوپای ئەمەریكاوە دروست دەبێت".

سەبارەت بە هەڵوێستی جۆو بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، یونادم یوسف كەنا دەڵێت "باوەڕناكەم جۆو بایدن هەمان سیناریۆی ئەفغانستان لە عیراق دووبارە بكاتەوە، لەبەرئەوەی عیراق نزیكترە لە ناوەندەكانی ململانێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و لای ئەمەریكا عیراق لە ئەفغانستان گرنگی زیاترە".

كەنا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "ئەمەریكا بەرژەوەندیی زۆری لە عیراق و كەنداو هەیە كە نەوت و وزەی زۆری تیادایە، بۆیە لەبەر ئەو هۆكارانە جۆو بایدن هەمان سیناریۆی ئەفغانستان لە عیراق دووبارە ناكاتەوە".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان