عیراقی
عیراق؛ ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا روو لە هەڵکشانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 55 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و نۆ هەزار و 147 تووشبووی نوێش تۆمارکراوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، له 24 كاتژمێری رابردوودا نۆ هەزار و 147 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و بەو هۆیەشەوە كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته یەک ملیۆن و 552 هەزار و 648 حاڵەت.
ئەوەشی خستووتەڕوو، هەشت هەزار و 492 تووشبووی كۆرۆناش چاكبوونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها 55 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هه‌روه‌ها كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینیش گه‌یشته 1.265.645 (ملیۆنێك و دووسه‌د و شه‌ست و پێنج هه‌زار و شه‌شسه‌د و چل و پێنج) ژه‌م.
ر.ر