کوردستانی

کۆمسیۆن ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت ببنە کارمەندی سەر سندوق

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمسیۆن ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت ببنە کارمەندی سەر سندوق
مەودا میدیا- 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاگاداریی ئەو کەسانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت ببنە کارمەندی سندوقی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەو کەسانە پێویستە فۆڕمەکە بە کاغەز وەربگرن و وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ و بەڵگەنامەکانی پێوە هاوپێچ بکەن و لە ماوەی 72 کاتژمێردا ڕادەستی نزیکترین بنکەی کۆمسیۆن بکەن".
  
ئاماژە بەوەشکراوە "لەگەڵ نزیکبوونەوە وادەی هەڵبژاردنى پەرلەمانیى داهاتوو کە بڕیارە رۆژى 10ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، وادەی خۆتۆمارکردن بۆ کارکردن وەک کارمەندى هەڵبژاردن خەریکە کۆتایى دێت کە بەروارەکەى 1ی ئابی 2021ە".

لەم لینەکەوە فۆڕمەکە وەربگرە  

س.س
Qaiwan
Qaiwan