کوردستانی

"بە پابەندبوونی شۆفێران رووداوەکانی هاتوچۆ کەمتر دەبێتەوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"بە پابەندبوونی شۆفێران رووداوەکانی هاتوچۆ کەمتر دەبێتەوە"
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

رۆژ نییە هەواڵی گیانلەدەستدان و برینداربوونی هاوڵاتییان نەبیستین بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ هۆکارن بۆ زیادبوونی رووداوەکانی هاتوچۆ.

عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ لەبارەی زۆری رووداوەکانی هاتوچۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "زیاتر هۆکارەکانی رووداوی هاتوچۆ دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر شۆفێران پابەندی ئەو هێما و خیرایە دیاریکراوە بێت کە بۆیان دانراوە، ئەوا رووداوەکانی هاتوچۆ کەمتر دەبێتەوە و بەمشێوەی ئێستا نابێت".

جێگای ئاماژەیە، هەر ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تەمووزی 2021 لە هەریەکە لە ناوچەکانی گەورەدێ و قادر کەرەم دوو رووداوی هاتوچۆ روویاندا و لەئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

س.س
Qaiwan
Qaiwan