کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: پێشوازیی لە بڕیاری ناساندنی هه‌ورامان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی كه‌له‌پووریی جیهانی دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: پێشوازیی لە بڕیاری ناساندنی هه‌ورامان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی كه‌له‌پووریی جیهانی دەکەین
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بارەی بڕیاری ناساندنی هه‌ورامان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی كه‌له‌پووریی جیهانی لەلایەن لیژنەی کەلەپوور و شوێنەواری کلتووریی رێکخراوی یونسکۆوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند "پێشوازییەکی گەرم لە بڕیاری ناساندنی هه‌ورامان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی كه‌له‌پووریی جیهانی لەلایەن لیژنەی کەلەپوور و شوێنەواری کلتووریی رێکخراوی یونسکۆ دەکەین و مایەی خۆشحاڵیمانە کە ئەم بەشە گرنگەی رۆژھەڵاتی کوردستان وەک میراتییەکی کلتووریی جیھان دەستنیشانکرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەورامان ناوچەیەکی گرنگ و مێژوویی کوردستانە و رۆڵی پێشەنگی بینیووە لە پێشخستنی بوارەکانی فەرهەنگی، رۆشنبیری و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی گەلەکەمان".

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ئەم دەستکەوتە مێژووییە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی گەرم لە  خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و ناوچەی ھەورامان دەکات و ھیوادارین هەموومان پێکەوە ھاوکاربین بۆ پێشخستنی زیاتری کایەکانی رۆشنبیری، کولتووری و پاراستنی شوێنەوارە دێرین و بە نرخەکانی کوردستانەکەمان کە سەرمایەیەکی گرنگی نەتەوەیی و نیشتمانیمانن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan