کوردستانی
"کارەساتی گەورە روو لە ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان دەکات"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لەماوەی چوار ساڵدا 4230 خێزان خانەقینیان جێھێشتووە، ئاماژە بەوەشدەکات کارەساتی گەورە روو لە ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان دەکات.
سالار مەحمود، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت "بەهۆی نەبوونی پرۆژەی نیشتمانی و سەرقاڵی حزبەکان بە ململانێی لاوەکییەوە پرسی ناوچە دابڕاوەکان بە خاک و خەڵکەوە بە تەواوی فەرامۆش کراوە، بێ هیوایی هاونیشتمانیان لە پارێزگاریکردن لێیان ناوچەکانیان بۆ عەرەبی غەیرە بەجێ دێڵن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "تەنیا لە سنووری قەزای خانەقین بە ناحیەکانی جەلەولا و سەعدیە و جەبارەو قەرەتەپە و گوندەکانەوە 4230 خێزانی کورد بەرەو هەرێم باریان کردووە، ئەمەش مەترسیدارترین ئاماژەن و لێرەوە پێویستە هەڵوەستەی جدی لەسەر بکرێت، تەنیا لەسنوری مەرکەزی قەزای خانەقی 36 ئاوایی کورد چۆڵ کراون".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ناوی بەشێک لەو گوندانەی چۆڵکراون (کانی ماسی، دەکەی سەرچەم، ئاوایی عەلی بەگ، تەپە چەرمی، کەلای حسێن، ئاوایی مەردان، زەلاو، حسێن مەمە، ئەحمەد هیلال، نەی کەنە و پویکەی گوندی دەلۆکان، ئاوایی مەلا تەیب، گوندی قەڕامین سی ماڵ بوە ئێستا سێ ماڵی تیا ماوە، هەردوو گوندی باوەپڵاوی ماڵی کەمی تیاماوە)، بەشێک لە گوندە چۆڵکراونی نێوان خانەقی و جەلەولاو گوندەکانی دەوروبەری قزڕەبات جەیش یا حەشدی شەعبی لێ نیشتەجێ کراون، بۆیە پێشنیاری کۆنگرەیەکی نیشتمانی دەکەم سەبارەت بە پرسی ناوچە دابڕاوەکان".
س.س

بیروڕا