کوردستانی
دوو سەرکردەی داعش و گروپێکی تیرۆرستی لەم دوو شارەی هەرێم دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی دوو سەرکردەی داعش و گروپێکی تیرۆرستی لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەھاوکاری بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی شارەزور دوو سەرکردەی داعش و گروپێکی تیرۆرستی لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەستگیردەکەن کە وەک شانەی نەنستوو لە سنووری ھەرێم خۆیان حەشاردابوو کە لە ھەوڵی خۆڕێکخستندابوون بۆ تێکدانی ئارامی ھەرێم و ژیانی خەڵک و جێبەجێکردنی مەرام و پیلانەکانی داعش".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگری و بەدواداچوون سەرەداودەست کەوت لەسەر بوونی گروپێکی نەنستووی داعش کە پیلانیان داناوە خۆیان رێکبخەن و ئامادەبکرێن بۆ چەند کردەوەیەکی تیرۆرستی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە".
ئەوەشی خستەڕوو "راستەخۆ بە بڕیار و سەرپەرشتی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم، ئاسایشی سلێمانی لێکۆڵینەوەی دەستپێکردوو دوای یەک مانگ بەدواداچوونی ورد و دەستخستنی زانیاری و بەڵگە و دیاریکردنی شوێن و مانەوەی تیرۆریستان و چاودێریکردنیان پاش رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی بە بڕیاری سەرۆکی دەزگا شەوی 27/28ی تەمووزی 2021 جوڵە بە ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی شارەزوور کراو لە پارێزگای ھەڵەبجە لە چوار ئۆپراسیۆنی گەورەو و ھەڵمەتی ھاوکاتدا ھەر چوار تیرۆرست (ع ، ح) و (ل ، ج) و (ز ، ح) و (ع ، ح ، ع) دەستگیرکران کە دوانیان سەرکردەی داعش بوون و بەشداری و سەرپەرشتی چەندین تاوانیان کردووە, لەلایەکی دیکەوە لە ئۆپراسیۆنێکی دیکەدا لە سلێمانی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی تیرۆریست (س .ع) دەستگیرکرد".
ئاسایشی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە "لەبارەی ئەم کەیسە ئەمنییەوە لێکۆڵینەوەی ورد دەستیپێکردوە و دەرکەوت تیرۆرستە دەستگیراوەکان بەپێی مادەی چواری تیرۆر داواکراو بوون و چەکداری داعش بوون لەویلایەتی باشوور و بەشداربوونە لە چەندین تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و لە چەند شارێکی عیراق و ھەرێم خۆیان رێکخستووەو مەرامیان بووە چەندین کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن
لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوە زانیارییەکان ھێڵرانەوەو لە داھاتوودا لەو بارەیەوە وردەکاری زیاتر بۆ رایگشتی دەخەینەڕوو".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "وێڕای سوپاس و پێزانینی بەردەواممان بۆ کۆمەڵانی خەڵک کە ھەمیشە ھاوکارو پشتیوانی دەزگای ئاسایشن و پەرۆشی سەقامگیرین و ھۆکاری سەرخستنی ھەوڵەکانمانن، سوپاس و دەستخۆشیشمان بۆ تەواوی ھێزەکانی ئاسایش کە لەبەرامبەر ئەرک و فەرمانەکان و ئارامی و ئاسایشی ھەرێمدا شەونخون و چاوکراوەن و لە کاری بەردەوامدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پێشێلکارانی یاسا و ئەوانەی دادگا داوایان دەکات تەئکیدیش دەکەینەوە بە ھەماھەنگی و ھاوکاری ھێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆرو ھێزەکانی ناوخۆ لەھەوڵی بەردەوامدادەبین بۆ پاراستنی ھەرێمەکەمان و سەرووماڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".
س،س

بیروڕا