کوردستانی
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی روو لە بەرزبوونەوەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئامارەی تووشبووانای کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو روو لە هەڵکشانە و چەند حاڵەتێکی نوێی گیان لەدەستدانیش بەهۆی کۆرۆناوە تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تەمووزی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی خشتەیەکی تووشبووانی کۆرۆنای لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بڵاوکردەوە و بە پێ خشتەکە، لە ئێستادا 162 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانیدا هەن و لەماوەی 24 کاتژمێری رابردووشدا دوو تووشبوو گیانیان لەدەستداوە".
هەر بە پێی ئەو خشتەیەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، 146 تووشبووی کۆرۆنا لە ژێر ئۆکسجیندان و 16 تووشبووی دیکەش لە بەشی چاودێری چڕدان.

ر. ر
بیروڕا



