کوردستانی
ئەو کەسانەی ئەم کارە دەکەن رووبەڕووی سزای دارایی دەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ژورى ئۆپراسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر رایگەیاند، رەوشی تەندروستی هەولێر به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى زنجيره‌ى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا مەترسیدارە و مەترسیيه‌كانى هەڵکشان و تەشەنەسەندنى كۆرۆناى نوێش رۆژ دواى رۆژ له زیادبوون دايه، بۆیە بڕیار دراوە پرسەدانان لە کۆڵان، هۆڵ، ماڵ ، ژێرخێوەت و باخچە و هەرشوێنێکی دیکە و دروستكردنى قه‌ره‌باڵغى له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كانی تایبەت بەچارەسەری تووشبووان قەدەغەن، ئەوانەی سەرپێچی دەکەن رووبەڕووی سزای دارایی دەبنەوە.
ئەمڕۆ هەینی 30ی تەمووزی 2021 ژورى ئۆپراسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر لەراگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، رەوشی تەندروستی شارەکەمان به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى زنجيره‌ى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا مەترسیدارە و مەترسیيه‌كانى هەڵکشان و تەشەنەسەندنى كۆرۆناى نوێش رۆژ دواى رۆژ له زیادبوون دايه بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان، له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تى شاره‌كه‌مان، ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، ته‌واوى هاوڵاتییان و دانيشتوانى سنوری پارێزگاى هه‌ولێر لەراگەیاندنی سێ بڕیار ئاگادارده‌كاته‌وه.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە "هه‌روه‌ك له راگه‌یندراوى رۆژى 27ی تەمووزی 2021، رامانگه‌یاندووه، پرسەدانان لە کۆڵان، هۆڵ، ماڵ. ژێرخێوەت، باخچە و هەرشوێنێکی دیکە قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه بەهۆی زۆرى ژماره‌ى مردوان به‌هۆى ئه‌م ڤايرۆسه‌وە، به‌شێك له‌هاوڵاتييان پابه‌ندنين و ئاگادارين سه‌رپێچی له‌م بڕياره ده‌كرێت، بۆيه جارێكى دیکە هۆشدارى ده‌ده‌ين به هاوڵاتييانى شاره‌كه‌مان كه پابه‌ندى ئه‌و بڕياره‌بن و ره‌چاوى رێكاره‌كانى خۆپارێزى بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر هاوڵاتييه‌ك پرسه لە کۆڵان، هۆڵ، ماڵ، ژێرخێوەت، باخچە و هەرشوێنێکی دیکە دابنێت، له‌لايه‌ن هێزه‌كانى پۆليس ده‌ست به‌جێ پرسه‌كه‌ى داده‌خرێت و به‌پێبژاردن سزا ده‌درێت".
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە "دۆخەکە هەستیارە و رەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و ژماره‌ى تووشبووانى زنجيره‌ى نوێى ڤایرۆسی کۆرۆناش له زياد بوون دایە، به‌وهۆيه‌وه له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كان ژماره‌يه‌كى زۆر له كه‌س و كار و خانه‌واده و خزمانى تووشبووان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن و له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كانى تايبه‌ت به‌چاره‌سه‌رى تووشبووانى كۆرۆنا ده‌مێننه‌وه و قه‌ره‌باڵغى زۆر دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش هۆكارێكى ديكه‌ی زيادبوونى ژماره‌ى تووشبووان و بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى كۆرۆنايه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوڵاتييانى سنورى پارێزگاكه‌مان ئاگادارده‌كه‌ينه‌وه، سه‌ردانى تووشبووانى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان و مانه‌وه و دروستكردنى قه‌ره‌باڵغى له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك قه‌ده‌غه‌يه و هه‌ركه‌س و لايه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت رێكارى ياسايى له‌به‌رمبه‌ردا ده‌گيرێته‌به‌ر".
ئەوەش دووپاتکراوەتەوە، سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە و پۆلیسی هاتوچۆ راسپێدراون ئاماده‌كاریی بۆ جێبەجێکردنی ئه‌م بڕیارانه بكه‌ن، ئه‌و بڕيارانه‌ش سه‌رجه‌م قایمقامیه‌ته‌كانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه.
ر. ر
بیروڕا