کوردستانی

لە شارێکی تورکیا حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە شارێکی تورکیا حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد کوژران
مەودا میدیا-

 ئەمڕۆ هەینی گروپێکی چەکداری نەتەوەپەرست هێرشیان کردە سەر خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا، لەهێرشەکەدا حەوت ئەندامی خێزانەکە کوژران.

ئەمڕۆ هەینی 30ی تەمووزی 2021 میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، ژمارەیەک چەکداری نەتەوەپەرست لە شارۆچکەی مەرامی سەر بە شاری کۆنیا، بە چەک ھێرشیان کردووەتە سەر ماڵی خێزانێکی کورد و دوای ئەوەی حەوت ئەندامی خێزانەکە دەکوژن کە سیانیان ژنن، ئاگر لە ماڵەکەشیان بەردەدەن دیسوتێن و پاشان هەڵدێن.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو خێزانەی ھێرشیان کراوەتە سەر و کوژراون بە خێزانی (دەدەئۆغوڵاری) بەناوبانگن و پێشتریش چەند جارێک لەلایەن نەتەوە پەرستەکانەوە پەلاماردراون و چەند جارێک بە خێزانە کوردەکەیان وتووە کە رێگە نادەن لەم شارە تورکییەدا بمێنن و بژین.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە 12ی ئایاری ئەمساڵیش 60 نەتەوە پەرست بە دار و بەرد ھێرشیان کردبووە سەر ئەم خێزانە و 11 کەسیان لێ بریندارکردبوون.

ر. ر

 

Qaiwan
Qaiwan