کوردستانی
هەدەپە کوژرانی ئەندامانی خێزانە کوردەکەی تورکیا سەرکۆنەدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کوژرانی ئەندامانی خێزانە کوردەکەی تورکیای سەرکۆنەکرد و رایگەیاند، بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کورد لە تورکیا دەکوژرێت.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، فشارێکی زۆر لەسەر هەدەپە و گەلی کورد هەیە و دەسەڵات وایکردووە ئەم کردەوانە دژی گەلی کورد بکرێن، بۆیە بڕیاریانداوە لە سبەینێوە کۆبوونەوە ئەنجامدەدەن و دەچنە کۆنیا بۆ لێکۆڵینەوە و بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی رووداوەکە.
باسی لەوەشکرد، داوا دەکەن ئۆپۆزسیۆن و هێزە دیموکراتییەکان هەست بەمەترسی دۆخەکە بکەن، داوا دەکەن هەمووان دژی (فاشیزم) بوەستنەوە و داوای یەکسانی ماف و ئازادییەکان بۆ گەلانی تورکیا بکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارەی دوێنێ هەینی و بۆ دوەمجار گروپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشەکەشدا حەوت ئەندامی خێزانەکە کوژراون کە ژن و منداڵ لەناو کوژراوەکاندا هەن.
ر. ر
بیروڕا



