کوردستانی
مەسرور بارزانی: چاوەڕێ دەکەم بکوژانی خێزانە کوردەکەی کۆنیا سزا بدرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە شاری کۆنیای تورکیا دڵتەنگی خۆی دەربڕی و چاوەرێشدەکات هێرشبەرەکان بەسزا بگەیەندرێن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی رووداوەکەی کۆنیای تورکیا رایگەیاند "زۆر دڵتەنگم بە ئەنجامدانی هێرشێکی دڕندانە بۆسەر خێزانێکی کورد لە کۆنیای تورکیا".

لە تویتەکەیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی کەسوکاری کوژراوەکان دەکات و نوسیویەتی "چاوەڕوان دەکەم ئەنجامدەرانی هێرشەکە بەتەواوی سزابدرێن".
ئێوارەی دوێنێ هەینی، حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا بە دەستڕێژی گولـلە کوژران، رووداوەکە کاردانەوەی ناوخۆ و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و تا ئێستاش هیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە.
ر. ر

بیروڕا