کوردستانی
چەمچەماڵ؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی نێوان تەکیەی جەباری و ناحیەی قادرکەرەم کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون و برینی دووانیان سەختە.
ئەمڕۆ شەممە 30ی تەمووزی 2021 راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە ناحیەی قادرکەرەم کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ دەڵێت، پێنج بریندار گەیەنراونەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە تەمەنیان لە نێوان 19ــ 24 ساڵدایە "بەداخەوە یەکێک لە بریندارەکان کە تەمەنی 23 ساڵە گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا، دوو برینداری دیکە بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کران".
ر. ر
بیروڕا



