کوردستانی
پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بەدوێنێ کەمێک نزمدەبنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 31ی تەمووزی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان لە نێوان سامـاڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 42 پلە، دهۆک 42 پلە، سلێمانی 41 پلە، هەڵەبجە 43 و کەرکوک 44 پلە.





ر. ر
بیروڕا



