کوردستانی
هەپەگە داوای روونکردنەوە لە پارتی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، پەیوەندییان لەگەڵ ژمارەیەک گەریلا لە ناوچەی خەلیفان کە لە ژێر فەرماندەیی سەروەر سەرحەددا بوون بە تەواوەتی پچڕاوە و لەو بارەیەوە چاوەڕێی راگەیندراوی فەرمی پارتی دەکەن.
میدیاکانی نزیک لەپەکەکە رایانگەیاند لە پەیامێکدا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاندووە "لە رۆژی 26ی تەمووزەوە پەیوەندیمان لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانمان لە گوندی بێخمەی سەر بە دەڤەری خەلیفان لە باشوری کوردستان بچراوە، بەو بەو هۆیەشەوە چاوەڕۆانی راگەیندراوی پارتی دیموکراتی کوردستانین لەوبارەیەوە".
لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا باس لەوەشکراوە "ئەو پۆلە گەریلایە لە سێ گەریلا بە ناوەکانی فەرماندە سەروەر سەرحەد، فەرماندەی ئەیالەتی خواکورک ، وەرگەش چراڤ و دژوار بەرخۆدان پێکهاتوون کە فەرماندە سەروەر یەک لە فەرماندە بە ئەزموونەکان بووە لە بەرخۆدانییەکانی باکوری کوردستاندا و بڕیار بوو بۆ بەجێهێنانی ئەرکێک لە خەلیفانەوە بڕۆنە هەرێمی بادینان کە لە ئەنجامی هێرشێکدا لە گوندی بێخمەی خەلیفان لە لایەن هێزەکانی پەدەکەوە، پێوەندیمان بەو سێ هەڤاڵەمانەوە نەماوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "لەسەر چارەنووسی ئەو گەریلایانە تاکو ئێستا لە لایەن پارتییەوە هیچ زانیارییەک رانەگەیندراوە و ئەوان چاوەڕێی وڵامی فەرمیین لە لایەن پارت دیموکراتی کوردستانەوە".
ر. ر
بیروڕا



