کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت ئارامی و سەقامگیری بگەڕێنینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت ئارامی و سەقامگیری بگەڕێنینەوە
مەودا میدیا- 

قوباد تاڵەبانی، سەرۆکى هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند، "دەمانەوێت ئارامی و سەقامگیری بگێڕینەوە و پێکەوە بەھێزتر و باشتر دەتوانین بەرگری لە مافەکانمان بکەین".

ئەمڕۆ شەممە 30ی تەمووزی 2021 قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەى گۆڕانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی ئامادەکارییەکانیان کرد لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکەی نێوانیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10ی تشرینی یەکەمی 2021.

لە دوای کۆبوونەوەکە قوباد تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا باسی میکانیزمی چۆنییەتی کارکردنی هاوپەیمانیەتییەکەمان کرد و ئەرکەکانمان بەسەر لیژنە هاوبەشەکاندا دابەش کرد، هەموو هێز و توانای خۆمان دەخەینەگەر بۆ ئەوەى باشترین خزمەت بگەیەنین".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەمانەوێت ئارامی و سەقامگیری بگەڕێنینەوە بۆئەوەى پێکەوە و بە هێزێکی یەکگرتوو لە بەغدا بەرگریی لە مافەکانمان بکەین".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan