کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ شۆفێرانی تەکسی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ شۆفێرانی تەکسی
مەودا میدیا-

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، وادەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی کە سبەینێ یەکی ئاب کۆتایی دێت درێژ دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 31ی تەمووزی 2021 لە لێدوانێکیدا بۆ مەودا میدیا فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هولێر رایگەیاند، سبەینێ بە راگەیەنراوێکی فەرمی وادەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی درێژدەکرێتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی نەدا لەسەر ماوەی درێژکردنەوەکە.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر بڕیاردرابوو دوا وادە بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسییەکان یەکی ئاب بێت و هەر تەکسییەک پێش ئەو وادەیە لۆگۆ و لەزگەی لێنەدابێت تووشی سزای پێبژاردن دەبێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan