کوردستانی

هاتوچۆی سلێمانی: لە ماوەی یەک هەفتەدا 15 ئۆتۆمبێلی نایاسایی دەستی بەسەرداگیراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی سلێمانی: لە ماوەی یەک هەفتەدا 15 ئۆتۆمبێلی نایاسایی دەستی بەسەرداگیراوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە هەفتەی یەكەمی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و جام رەش و چەكی بێمۆڵەتدا، دەستیان بەسەر 15 ئۆتۆمبێلدا گرتووە.

بەھمەن عەبدوڵا، ئەفسەر لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاند "لە ھەفتەی یەکەمی ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و جام رەش و چەکی بێمۆڵەت، ھاتوچۆی سلێمانی 300 بەڵگەی لە شۆفێران وەرگرتوەو 500 لەزگە و پەردەی لە ئۆتۆمبێلەکان کردووەتەوە و دەستیشی بەسەر 15 ئۆتۆمبێلی دیکەدا گرتووە."

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئامانج لە بڕیارەکە سزادانی ھاوڵاتییان نییە، بەڵکو دەیانەوێت ھاوڵاتیان ھۆشیار بن کە ھەر کارێک نایاسایی بێت، لە چوارچێوەی یاسا لێپێچینەوەی لێدەکرێت."

ئەم هەڵمەتەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەیە کە لە لایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ نەهێشتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و جام رەش لە چەند رۆژی رابردوودا دەرچووە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە