کوردستانی
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و عەلی باپیر ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازی لە مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان و وەفدێکی یاوەری کرد.
ئەمڕۆ شەممە 31ی تەمووزی 2021 بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازی لە مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان و وەفدێکی یاوەری کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشھاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ھەرێم و عیراق کرا و هەردوولا بۆچوونی خۆیان لەبارەی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق خستەڕوو.
ھەردوولا بە گرنگییەوە جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانییان کردەوە بە ئاڕاستەی لێکنزیکردنەوەی زیاتر و ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی ھاوڕابوون کە ئەم قۆناغە وادەخوازێت ماڵی کورد رێکبخرێتەوە و دوای ھەڵبژاردنەکانیش زەمینەی لەبار بڕەخسێنرێت بۆ کاری پێکەوەیی تاوەکو ھەموو لایەنەکانی کورد لەچوارچێوەی بەرەیەکی نیشتمانی لە بەغدا پێکەوە یەک پەیامی کوردستانی بگەیەننە عیراق و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکان بکرێت.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا بەوردی باس لە سیاسەتی نوێی یەکێتی کرا و بافڵ تاڵەبانی وەفدی میوانی دەربارەی گۆڕانکارییەکان بەرچاوڕوونکرد و رایگەیاند "رێڕەوی حزبی یەکێتی لەسەر شاڕێیەکی تەندروستی رێکخراوەییە و درێژە بە ھەمان سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدرێت و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دۆستەکانمان بونیاد دەنێنەو، بە گیانی لێبوردەییەوە لەگەڵ ھەمووان پێکەوە درێژە بە خەبات دەدەین لەپێناو کوردستانێکی بەھێزتر و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.
هاوسەرۆکی یەکێتی جەختی لەوەش کردەوە "گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و رزگاربوون بووە لە دەستەگەری و بەرژەوەندیی شەخسی، بەم ھەنگاوانەش یەکێتییەکەی مام و شەھیدان و تێکۆشەرانمان لە ھەڵدێر پاراست".
س.س

بیروڕا