کوردستانی
دوو تۆمەتبار بە 10 کیلۆگرام مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری لە شاری هەولێر راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "شەوی 22/21 ــ 7/ 2021 کاتژمێر 12:40 خولەک دوای چاودێری و بەدواداچوونێکی ورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران توانرا لەناو شاری هەولێر دەستبگیرێت بەسەر بڕی 10 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری ( تلیاک ) لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە خەڵکی rۆژهەڵاتی کوردستانن و دانیشتوی هەرێمی کوردستانن".
ئاماژە بەوەشکراوە "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی 25 لە یاسای مادە هۆشبەرەکان بۆ دوو تۆمەتبارەکە کراوەتەوە رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران".
س.س

بیروڕا