کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە پەرلەمانی کوردستانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت پشووی خولی بەهاری پەرلەمان ماناى ئه‌وه نییه كه ده‌رگاى په‌رله‌مان دابخرێت، ئاماژە بەوەشەکات له‌كاتی پێویستیشدا ده‌توانێ دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجام بدات.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی تەمووزی 2021 په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆتایی خولی به‌هاره‌ى خۆى ڕاگه‌یاند، له سۆشیال میدیا له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه بێ ئه‌وه‌ى له بابه‌ته‌كه بگه‌ن، پۆست و توانجی ناڕه‌وا ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "به پێویستی ده‌زانین روونی بكه‌ینه‌وه كه په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵێكدا دوو وه‌رزى یاسادانانى هه‌یه كه پێی ده‌ڵێن وه‌رزى به‌هاره و وه‌رزى پایزه، كه بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هاوشێوەی هەموو پەرلەمانەکانی تر‌ى جیهان رێکخراوە و دیاری کراوە، ئه‌و پشووه‌ش ماناى ئه‌وه نییه كه ده‌رگاى په‌رله‌مان دابخرێت و بچنه‌وه ماڵه‌وه نه‌خێر، به‌ڵكو ته‌نیا دانیشتنه ئاساییه‌كانی په‌رله‌مان له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجام نادرێن، له‌كاتی پێویستیشدا ده‌توانێ دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجام بدات بۆ هه‌ر پرسێك كه گرنگ بێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و لیژنه‌كانیش له ئه‌رك و به‌دواداچوونه‌كانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن".
ئەوەشی خستەڕوو "پشووی پەرلەمان بە پێی پەیڕەو دەبوایه لە مانگەکانی (7) و (8) بوایە، بەڵام پێشتر دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان له‌به‌ر پێویستی بۆ ماوەی مانگێک وەرزی یاسادانانی درێژکردەوە".
س.س
س.س
بیروڕا