کوردستانی

دایکێک لە مردن رزگارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دایکێک لە مردن رزگارکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد دایکێکی دووگیانی تووشبوی کۆرۆنا لە سلێمانی رزگارکراون، ئاماژەی بەوەشکردووە ماوەی حەوت رۆژە ئەو ژنە لە نەخۆشخانە بووە. 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پاش مانەوەی حەوت رۆژ لە نەخۆشخانە هاوڵاتی (ش. ح .ر)ی تەمەن ‌‌36 ساڵ کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو لە هەمان کاتدا دووگیانیش بوو توانرا لەلایەن تیمەکانی تەندروستی هەریەک لە نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن و نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵبوون منداڵەکەی لە دایک ببێت لە کاتژمێر (1:00) نیوەڕۆی ئەمڕۆ (2021/7/31)".

ئەوەش هاتووە "جێگەی باسە منداڵە کە کوڕە و لەئێستادا لە بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانەی منداڵبوونە و باری تەندروستی جێگیرە هاوکات  دایکی منداڵەکەش دوای لەدایکبوونی کۆرپەکەی دەستبەجێ گەرێندراوەتەوە بەشی چاودێری ورد لە نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن لە سلێمانی و لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە، بەپێی وتەی پزیشکەکانی هەردوو نەخۆشخانەکە تەندروستی دایکەکە لەئێستادا جێگیرترە وەک پێش لە دایکبوونی منداڵەکە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan