کوردستانی
وردەکاری دەستبەسەرداگرتنی 12 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری قاچاغ لەم شارەی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو لە سنووری قەزای کفری بازگەی نەوجول – قادرکەرەم دەستبەسەر 12 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا گیراون کە دەرمان و جگەرەی قاچاخیان پێبووە، وەک پۆلیسی کفری ئاماژەی پێدەکات لەئێستا لەلایەن لیژنەی پزیشکییەوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
عەقید کامەران عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی کفری بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو شەممە 31ی تەمووزی 2021 ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانە کە ژمارەیان 12 ئۆتۆمبێلە هاتنە سنووری کفری لە بازگەی نەوجول – قادرکەرەم کە کۆتا خاڵی ئێمە و حکومەتی عیراقییە، دوای لێکۆڵینەوە لە ئۆتۆمبێلەکان دەرکەوت کە ئەو سەیارانە بێ سەرەتان و مۆڵەتی تێپەڕینیان نییە لە بازگەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "دەستمان بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا گرت و پۆلیسی گەرمیان و قایمقامی کفریمان ئاگادرا کردەوە، ئەوانیش بڕیاریان داوە دەستبەسەر ئەو سەیارانەدا بگیرێن و لەلایەن لیژنەی پزیشکییەوە لێکۆڵینەوە بکرێت بزانرێت ئەو دەرمانانە چین، لەئێستا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و چاوەڕوانی راپۆرتی لیژنەکە دەکەین".
بەڕێوەبەری پۆلیسی کفری ئەوەشی خستەڕوو "ئەو ئۆتۆمبێلانە 12 دانەن کە باری 11 ئۆتۆمبێلیان جگەرەیە و ئۆتۆمبێلەکەی دیکەشیان دەرمانە".
س.س

بیروڕا