کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ شۆفێرانی تەکسی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ شۆفێرانی تەکسی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لێدانی كارتی زانیاری و  لۆگۆ و لەزگەی تەكسی لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژکراوەتەوە.

دیلان رەواندزی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر بنچینەی كۆنووسی نێوان هەردوو وەزارەت (وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوە) لە رێکەوتی 16ی ئاداری 2021 و دوابەدوای نووسراوی ژمارە (2106)ی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە رێككەوتی 29ی تەمووزی 2021 كە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كراوە بۆ مەبەستی پێشنیازكردن لەبارەی درێژكرنەوە ماوەی لێدانی كارتی زانیاری و  لۆگۆ و لەزگەی تەكسی لە هەرێمی كوردستان، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا رێژەیەكی زۆر تەكسی ماون لەو پڕۆژەیە سوودمەند بن و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش لەبەر بەرژەوەندی گشتیی پێشنیازی درێژكرنەوەی ماوەی سێ مانگی كردووە بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی".

ئاماژەی بەوەشکرد "تا رێکەوتی1/11/2021 لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی بەردەوام دەبێت و دوای ئەو وادەیە داواكراوە لە وەزارەتی ناوخۆ لە رێگەی بەرێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكان دەست بكەن بە رێكارەكان و لێپێچینەوە لەگەڵ شوفێری سەرپێچی كار ئەنجام بدرێت و بە پێبژاردنی (500) هەزار دینار سزا بدرێن  و بۆ هەر مانگێك دواكەوتن (500) هەزار زیادبكرێت لە پێناو بە پیشە کردنی کاری شوفێری تەکسی و پاراستنی بەرژەوەندیی هاوڵاتییان و شۆفیرانی تەکسی و جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکان، بڕیار لە سەر ئەم پێشنیازانە دەدرێت لە دوای کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەردوو وەزارەت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan