کوردستانی

تۆمەتبارێک تەقە لە کارمەندانی هاتوچۆ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک تەقە لە کارمەندانی هاتوچۆ دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر کەسێک کە تۆمەتباربووە بە دزینی ماتۆڕسکیلەکانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنی لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆی هەولێر تەقەی کردووە و یەکێک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بریندارکردووە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای دووبارەبوونەوەی دیاردەی دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتییان لە بەردەم بەشی مۆڵەتی شوفێری، دوای بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکە چەند کارمەندێکی هاتوچۆ لە بەشی مۆڵەت ئەرکی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەیان لەکاتی دزییەکەدا پێسپێردرا، پێشنیوەڕۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی 2021 توانرا کەسە تومەتبارەکە دەستنیشان بکرێت و هەوڵی دەستگیرکردنی درا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیدا تۆمەتبارەکە ڕووبەڕووی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بووەتەوە و تەقەی کردووە، لەئەنجامدا کارمەندێکی بەشی مۆڵەت برینداربوو، تۆمەتبارەکەش دەستگیرکرا".

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات کە ماتۆڕسکیلیان دزراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵا دژی تۆمەتبارەکە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan