کوردستانی

ماوەی تۆمارکردنی ناوی کارمەندانی سەرسندوقی هەڵبژاردن درێژکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی تۆمارکردنی ناوی کارمەندانی سەرسندوقی هەڵبژاردن درێژکرایەوە
مەودا میدیا-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاگاداریی ئەو کەسانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە بڕیارە مانگی 10ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت ببنە کارمەندی سەرسندوق، ئاماژە بەوەدەکات کاتی تۆمارکردنی ناو درێژکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند "کاتی پێشکەشکردنی داوا بۆ کارکردن وەک کارمەندی سەر سندوق بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دریژکرایەوە لە 2021/8/2وە تاوەکو حەوت رۆژی دیکە".

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، کارمەندان دەتوانن لەم لینکەوە (www.ihec.iq) داواکاری پێشکەش بکەن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan