کوردستانی
پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم رایگهیاند، راکێشانی بۆری گازی سروشتی بۆ وێستگەی كواشێ لە پارێزگای دهۆک بەشێکی زۆری کێشەی کەمی کارەبای چارەسەردەکات، بەڵام ئەو پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی درێژخایەنە و کاتی دەوێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی2021 وەزارەتی کارەبەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەوڵی راکێشانی بۆری گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشێ لە دھۆک دەدرێت کە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرز دەکاتەوە، لەو بارەیەشەوە ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم بە مەودا میدیایی راگەیاند "راکێشانی بۆری گازی سروشتی بۆ وێستگەی كواشێ لە پارێزگای دهۆک بەشێکی زۆری کێشەی کەمی کارەبای چارەسەردەکات، چونکە ئەو وێستگەیە توانای بەرهەمهێنانی 1000 مێگاوات كارەبای هەیە، بەڵام ئەو پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی درێژخایەنە و کاتی دەوێت".
سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتیمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، له ئێستادا وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان توانای بهرههمهێنانی سێ ههزار و 500 بۆ سێ ههزار و 600 مێگاواتە، بەڵام خواستی هاووڵاتییان بۆ بهكارهێنانی كارهبا له سهرو پێنج ههزار مێگاواتهوهیه.
ئەوەشی خستەڕوو "بەو بڕە کارەبایەی لە ئێستادا بەرهەمدەهێندرێت دەتوانین بۆ ئەم مانگە 14 بۆ 15 كاتژمێر كارهبای نیشتمانیی بدهین بە هاوبەشانی کارەبا".
ر. ر
بیروڕا



