کوردستانی

عیراق؛ زیاتر لە نۆ هەزار تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق؛ زیاتر لە نۆ هەزار تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند، لە (24) کاتژمێری رابردوودا نۆ هەزار و 394 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 77 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری تووشبوون و گیان لەدەستدانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە (24) کاتژمێری رابردوودا نۆ هەزار و 394 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 77 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و820  تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق تاکو ئێستا (1635993) کەس لە عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و لەو ژمارەیەش (1472093) کەسیان چاکبوونەتەوە و (18734) تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan