کوردستانی

سعودیە کاتی دەستپێکردنەوەی عەمرەی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


سعودیە کاتی دەستپێکردنەوەی عەمرەی راگەیاند
مەودا میدیا-
 
وتەبێژی وەزارەتی حەج وعەمرەی سعودیە رایگەیاند، لە بەرواری 10ى ئاب پێشوازی لە 20 هەزار عەمرەکاری ناوخۆی سعودیە و دەرەوەی سعودیە دەکرێت، ئەمەش یەکەم کاروانی عەمرەکارانە لە دوای کۆتایهاتنی فەریزەی حەج.
 
هاشم سەعید، وتەبێژی وەزارەتی حەج وعەمرە لە سعودیە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەرزی عەمرەکاران لە 10ى ئەم مانگە دەستپێدەکات و عەمرەکاران دەتوانن سەردانی مەدینەی منەوەرەش بکەن.
 
ئەوەشی خستووتەڕوو، هاتنى عەمرەکاران لە دەرەوەى سعودییه کراوەیە بۆ هاوڵاتییانی ئەو وڵاتانەى کە رێگەپێدراون و لە داهاتوویەکى نزیکدا ژمارەى هاتنى گەشتیاران زیاتر دەکرێت.
 
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سعودیە بڕیاریداوە هەنگاو بە هەنگاو رێگە بە ئاسایی بوونەوەی مەراسیمی عەمرە بدات. 
 
ر. ر
 

Qaiwan
Qaiwan