کوردستانی
سلێمانی؛ شەش شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لیژنه‌ی ریستۆرانتی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا سەردانی زیاتر له 300 شوێنیان کردووە و بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکانەوە شه‌ش شوێنیش داخراوە.
هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له مانگی رابردودا 310 سه‌ردانیان بۆ کافتریا، کۆفی شۆپی کێشانی نێرگەلە، ریستۆرانت، ئۆتێل، مۆتێل و هەموو ئەو شوێنانەى هاوڵاتییان، میوانان و گەشتیارانی شارى سلێمانی بۆبەسەر بردنی کاتێکی خۆش رووی تێدەکەن ئه‌نجامداوه، له‌و ژماره 80 شوێنیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه پابه‌ندی رێنمایه‌كانی كاركردن بن، هه‌روه‌ها 32 پسوڵه‌ی سه‌رپێچیش تۆماركراوه".

ئاماژەی بەوەشکردووە، له ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كانی لیژنه‌كه بۆ کافتریا، کۆفی شۆپی کێشانی نێرگەلە، ریستۆرانت، ئۆتێل، مۆتێل و شوێنه گه‌شتیاره‌كان ده‌ركه‌وتووه به‌شێكی زۆری شوێنه‌كان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری، گه‌شتوگوزار و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردنن.
روونیشیكرده‌وه، له‌مانگی رابردودا و به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ریستۆرانته‌وه شه‌ش شوێن داخراون و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند كردووه‌ته‌وه.
لیژنەى ریستۆرانت یەکێکە لە لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئەندامانی لیژنەکە لە كه‌سانی شاره‌زا و نوێنەرى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی (گەشتوگوزار، تەندروستی، ڤێتێرنەرى، ئاسایشی ئابوری و نشینگه)ـی سلێمانی پێكهاتوون كه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی پشكنین بۆ هه‌موو ئه‌و خوارده‌مه‌نی و خزمه‌تگوزاریانه ده‌كه‌ن شوێنه‌كان پێشكه‌شی میوانه‌كانیانی ده‌كه‌ن.

ر. ر
بیروڕا