کوردستانی
دەسەڵاتی وەبەرهێنان بۆ پارێزگاکان شۆڕ دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌پێی نووسراوێك کە واژوی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستانی لەسەرە، به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌به‌رهێنان شۆڕ كراوه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌به‌رهێنان له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە یەکی ئابی 2021 بڵاوکراوەتەوە و واژۆی محەمەد شوکری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان لەسەر ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، پاڵپشت به ره‌شنووسی ده‌سه‌ڵاته دیاریكراوه‌كان له لایه‌ن ده‌سته‌كه‌مان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووریی ژماره (8593) له 15ی ته‌مموزی 2021، بڕیاردرا به دابه‌زاندنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی وه‌به‌رهێنان له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌پێی ئه‌م رێكارانه.
له باره‌ی رێكاره‌كان و چۆنێتی شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه ئەوە هاتووه، سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێداویستییه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی په‌سه‌ندكردن و مۆڵه‌ت بۆ پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان.
باسی له‌وه‌شكردووه، دوای ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه، پێویسته مۆڵه‌تی فه‌رمی به پڕكراوه‌یی ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بكرێت، به‌مه‌به‌ستی وردبینی كردن له لایه‌ن ده‌سته‌كه‌مانه‌وه له هه‌ردوو رووی یاسایی بوون و گونجاوی له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان له ماوه‌یه‌ك كه له 14 رۆژی كار تێپه‌ڕ نه‌كات.

ئەوەش خراوەتەڕوو "ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌سته‌كه‌مان هیچ سه‌رنج و تێبینییه‌كی تۆمار نه‌كرد، ئه‌وا به ره‌زامه‌ندی هه‌ژمار ده‌كرێت".
هه‌ر له‌و نوسراوەدا ئەوەش هاتووه، پێدانی مۆڵه‌تیش كۆتایی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و واژووكردنی كۆتایی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان، دوای ته‌واوكردنی گشت رێكاره‌كانی مۆڵه‌تی ئاماژه پێدراو له‌م فه‌رمانه‌و به‌پێی فۆڕمی مۆڵه‌ت و پشتبه‌ست به رێكاره كارپێكراوه‌كانی ئاماژه پێدراوی سه‌ره‌وه.
ئەوش خراوەتەڕوو، وێنه‌یه‌ك له مۆڵه‌تی پڕۆژه‌ی واژووكراو ده‌درێت به‌ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێكاره‌كانی به‌دواداچوون و چاودێری له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه.
ر. ر
بیروڕا



