کوردستانی
بەنزینی حکومی لە سلێمانی دابەشدەکرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رەخنە لە حکومەتی هەرێم دەگرێت کە نەیتوانیوە تا ئێستا نرخی بەنزین لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دابەزێنێت، وتیشی، تا ئەم کاتە هیچ پاڵپشتییەکی حکومی نییە بۆ دابەزینی نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی.
دوێنێ شەممە کۆمپانیای کوردنەفت ئاگاداریی شۆفێرانی شاری هەولێری کردەوە کە حكومهتى ههرێمی کوردستان بهنزینى بۆ ههندێك له بهنزینخانهكانیان دابینكردوه و به نرخى 660 دینار بۆ ههر لیترێك و ئەو بەنزینە تەنها لە هەندێک بەنزینخانەی دیاریکراوی شاری هەولێر دەستدەکەوێت و لە پارێزگاکانی دیکە نییە، لەو بارەیە کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، ئێمە بە نوسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی کردووە کە بەشێوەیەکی فەرمی نرخی بەنزین دابەبزێن، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە و هیچ پاڵپشتییەکیش نییە بۆ دابەزینی نرخی بەنزین لە شاری سلیمانی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئێمە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین نەوتی خاو بدات بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان بۆ بەرهەمهێنانی بەنزین، بۆ ئەوەی ئەمە ببێتە پاڵپشتییەکی باش بۆ دابەزینی نەرخی بەنزین، جەختیشیکردەوە، حکومەت دەتوانێت لانی کەم باج و رسومات لە خاڵەسنورییەکان کەمبکاتەوە لەسەر هاوردەکردنی سوتەمەنی، بەڵام تا ئێستا ئەوکارەی نەکردووە، هەتا بەوشێوەی ئێستا بەنزین هاوردەبکرێت نرخ هەروا بە بەرزی دەمێنێتەوە.
رەخنەی لە حکومت گرت بەوەی نابێت جیاوازی بکرێت لە نێوان شارێک بۆ شارێکی دیکە و باسی لەوەکرد، ئەگەر پاڵپشتی دابەزینی نرخی بەنزین دەکەن، دەبێت بەشێوەیەکی گشتیی بۆ هەموو پارێزگا و شار و شارۆچکەکان بێت، نەک تەنها بۆ شارێک و چەند بەنزین خانەیەکی دیاریکرو.
ئەوە لەکاتێکدایە، لە ئێستادا نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکان زۆر بەرزە و ئەوەش ناڕەزای و نیگەرانی هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە و داوادەکەن نرخی بەنزین هەرزانبکرێت.
ر. ر
بیروڕا



