کوردستانی

هەرێمی کوردستان؛ 19 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێمی کوردستان؛ 19 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 422 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و  19 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
  
  ئەمڕۆ یەکشەممە یەکی ئابی 2021 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند،  دوو هەزار و 422 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و  19 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە و 814 تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
  
 بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 234 هەزار و 380 کەس تووشی کۆرۆنابوون و لەو ژمارەیەش 200 هەزار و 468 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 4805 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 ر. ر

Qaiwan
Qaiwan