کوردستانی
ئەو هەواڵەی مووچەخۆران چاوەڕێیان دەکرد گەیشت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بەغدا بۆ مانگی تەمووزیش پابەند دەبێت بەناردنی 200 ملیارەکەوە و ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقیش ئەو زانیارییەی پشتڕاستکردەوە.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی "زانیومە بەغدا لە ناردنی 200 ملیارەکە بەردەوامە" لایخۆشییەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق سەبارەت بەو بابەتەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە بەرردەوام بوون لەسەر ناردنی 200 ملیارەکە کردووەتەوە بەمەرجی دروست نەبوونی هیچ کێشەیەک".
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا رایگەیاند "لە مانگی تەمووزەوە مووچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت، ئەگەر بەغدا پەیوەستبێت بە ناردنی 200 ملیارەکە" ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت بۆ مانگی ئابیش مووچە بە بێ لێبڕین دابەش دەکرێت.
ر. ر
بیروڕا



