کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سلێمانی- کەرکوک رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویدا و مردنی کەسێکی لێکەوتەوە.
هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بریندارێکیان گەیاندە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە گەنجێکی تەمەن 26 ساڵە و دانیشتوی ناحیەی شۆڕشە، کە لە رووداوێکی هاتوچۆدا برینداربووە.
ئەوەشی خستووتەڕوو، ئەو گەنجە دوای ئەوەی بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلەکەی لە سەر رێگەی سلێمانی- کەرکوک نزیک وێستگەی کارەبای گازی چەمچەماڵ برینداربووە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ر. ر
بیروڕا



