کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە: زیاتر لە چوار هەزار مامۆستا و فەرمانبەر ڤاکسینیان وەرگرتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەنجامی هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی, تائێستا زیاتر لە چوار هەزار مامۆستا و فەرمانبەر ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، داواش دەکەن مامۆستایان پابەندبن بەناو تۆمارکردن و وەرگرتنی ڤاکسین.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، پاڵپشت بە داتا تۆمارکراوەکانی سیستەمی (e- parwarda) ، سیستەمی ئەلیکترۆنی وەزارەتمان، تا ئێستا (4262) مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەت ( پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا) یان وەرگرتوە، لە پێشتر ئامارەکان کەمتر بوون لەو رێژەیە، بەڵام لە ئەنجامی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین زیادیکردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، سوپاسی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پزیشک و کارمەندانی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین دەکەن لە تەواوی هەرێمی کوردستان بۆ ئاسانکارییان لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەت.
وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی خستووتەڕوو، بۆ ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران پارێزراوبن و پرۆسەی خوێندنی ساڵی نوێ بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێبکەن، داواکارن رەچاوی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بکرێت بۆ خۆتۆمارکردنی پێشوەختە لە سیستەمی کوتانی کۆرۆنا و پابەندبوون بە سەردانیکردنی بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لە رۆژانی سێشەممە پاش گەڕانەوەی ناوەکان.

ر. ر
بیروڕا