کوردستانی

سەڵاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەڵاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە پەیامێکدا رایگەیاند، سەبارەت بەو تۆمەتانەی کەدرابووە پاڵم لە بارەی وەرگرتنی رێنماییان لەکەجەکە بۆ قسەکردن بەکوردی لەپەرلەمانی تورکیا هیچ شاهید حاڵێک نییە.
 
 سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کەلەلایەن باشاک دەمیرتاشی هاوسەرییەوە بەڕێوە دەبردرێت، پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و باسی لەوەکردوە، ئەو دۆخی تەندروستی باشە و دەیەوێت لەبارەی دۆسیەیەکی زیندانیکردنەکەی کە بۆ خەڵک و رایگشتی روون نییە راستییەکەی ئاشکرابکات.

ئەوەشی خستووتەڕوو، بۆی گرنگە ژمارەیەک لەو دۆسیانەی ئاڕاستەی کراون، زانیاریی لەبارەیانەوە راستەوخۆ بدات بە رایگشتی، لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیایە کە زۆرێک لەهاوڵاتییان و رایگشتی باوەڕ بەو بانگەشانە ناکەن کەچەند کەناڵێک وەک "تیرۆرست و بکوژ" دەیخەنەپاڵی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، یەکەم داوا کە لەسەری تۆمارکرا بەناوی بوونی شاهێدحاڵی نهێنی بووە کە باس لەوەکرابوو ساڵی 2009 رێنماییان لە کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) وەرگرتوە بۆ قسەکردن بەکوردی لە پەرلەمانی تورکیا، کە ئەوکات ئەحمەد تورکیش بە کوردی وتاریدا.

 باسی لەوەشکردووە، بەڵام دوای دوو ساڵ لە دەستگیرکردنی، پارێزەر Uğur Özcan داواکاری گشتی ئامەد لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی پەرلەمانی تورکیای کردبوو، باسی لەوەکردووە هیچ شاهێدحاڵێکی نهێنی بوونی نەبووە بۆ تۆمەتبارکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، بۆیە ناوبراو لەلایەن دەسەڵاتەوە دەستگیرکرا.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە 4ی تشرینی یەکەمی 2016، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکەدا دەستگیرکراو تاوەکو ئێستاش لە زینداندایە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان