کوردستانی
رۆژهەڵاتی کوردستان؛ سێ هاوڵاتیی کورد لە سێدارەدران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزا درابوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە زیندانی ئورمیە سێ زیندانی کورد لە سێدارەدران.
لەراگەیەنراوێکدا رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەرەبەیانی ئهمڕۆ دووشهممه سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی حەمزە رەزایی خەڵکی سەڵماس، سێپهر عەباس نژاد و ئەسکەندەر زارع هەردوو خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
رێکخراوی هەنگاو باسی لەوەشکردووە "ئەو سێ هاوڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابوو".
ئەوەشی خستووتەڕوو، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا لانیکەم سزای سێدارەی 20 هاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراون.
ر.ر
بیروڕا



