کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە قەرزیان لایە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتهبێژی وهزارهتی كارهبا رایگەیاند، قەرزەکانی سەر هاوبەشانی کارەبا دەکرێتە قیست، بۆ ئەوەی بتوانن قەرزەکانییان بدەنەوە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە ئومێد ئهحمهد، وتهبێژی وهزارهتی كارهبا رایگەیاندووە، قەرزەکانی سەر هاوبەشانی کارەبا دەکرێتە قیست، بۆ ئەوەی بتوانن قەرزەکانییان بدەنەوە و پێویستە هاوڵاتییان ئەو ئامێرانەی کارەبا بەکاربهێنن کە کارەبای کەمتریان دەوێت.
وتهبێژی وهزارهتی كارهبا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پێوەری زیرەک، زێدەڕۆیی سەر کارەبا چارەسەر دەکات و هیچ هاوبەشێکی کارەبا ناتوانێت دەستکاریی پێوەری زیرەک بکات و بە پێی پێوەرەکە دەتوانێت تا 40 ئەمپێر کارەبا بەکار بێنێت.
باسی لەوەشکردووە، یەکێ لە هۆکارەکانی بەرزیی خواست لەسەر کارەبا لە هەرێم ئەوەیە کە ئەو ئامێرانەی بۆ کوردستان هاوردە دەکرێن بە کوالێتی کۆنترۆڵدا تێپەر نابن و کارەبایەکی زۆری بۆ کارپێکردنیان پێویستە، دەبێت ئەو ئامێرە کارەباییانە هاوردە بکرێن کە کارەبایەکی کەم بەکاردێنن.
ئەوەشی وتووە، خەرجیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان مانگانە 85 ملیۆن دۆلارە.
ئەوەشی خستووتەڕوو، رۆژانە 14 بۆ 15 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت بە هاوبەشانی کارەبا، لە ئێستادا وەزارەتی کارەبا 3500 تا 3600 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەڵام خواست لەسەر کارەبا نزیکەی 5000 مێگاواتە.
ر. ر
بیروڕا



