کوردستانی

کەشناسی: بارانبارین دەگاتە سەنتەری شارەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی: بارانبارین دەگاتە سەنتەری شارەکان
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەو ناسەقامگیریەى لە کەشى ناوچەکەمان هەیە بەردەوامى دەببێت  بە تایبەت لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نمە بارانى  کەم و هەندێ جار هەورە تریشقەش دەبێت و ئەگەرى پروشکە باران لە سەنتەرى پارێزگاکان دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە دووی ئابی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کاریگەرى ئەو کەشە ناسەقامگیرە بەردەوامى دەبێت بۆ سبەنێ، بەڵام ئاستى دابارینەکە کەم دەبێتەوەو زیاتر ئاسمان بە نیمچە هەورى دەبێت، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 40 پلە، دهۆک 39 پلە، سلێمانی 40 پلە، هەڵەبجە 42 و کەرکوک 43 پلە.




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان